فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لهپهرلهمانی كوردستان پرسهنامهكی بۆ كۆچی دوایی فرسهت سۆفی پارێزگاری ههولێر بڵاو كردهوه
دهقی پرسهنامهكه:
پرسەنامەی فراکسیۆنی پارتی بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر
بەداخ و ئێشێکی زۆرەوە بۆ هەواڵی کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێرو ئەندامی پێشووی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ماتەمینی و نیگەرانی خۆمان ڕادەگەیەنین.
دکتۆر فرسەت گەنجێکی دڵسۆزو خەمخۆرو هەژاردۆست بوو لەهەموو وێستگەکانی ژیانی و ئەو ئەرکە جیاوازانەی کە وەریگرتوون، کارەکانی بە بە دڵسۆزی و خەمخۆری و دەستپاکی ڕادەپەڕاند، لەو کاتەی کە لەپەرلەمانی کوردستان ئەندامی پەرلەمان بووە یەکێک بووە لە ماندوونەناسترین یاسا دانەرەکان و ڕۆڵی دیاربووە.
بەداخەوە لەم هەواڵە ئازاربەخشە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خەڵکی پارێزگای هەولێرو کەس و کارو هاوڕێ و هەڤاڵانی دکتۆر دەکەین، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات.
داوا لەهەموو خەڵکی کوردستان دەکەین تکایە خۆپارێزیتان لەڤایرۆسی کۆرۆنا بە گرنگ و جدی وەربگرن، با ڕۆژانە شاهێدی گیان لەدەستدانی خۆشەویستەکانمان نەبین.
فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان
۱۸/۱۱/۲٠۲٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.