مه‌سرور بارزانی ،سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دوایی د. فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر بڵاوكردهوهو ده‌ڵێت: د.فرسه‌ت كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆز و لێهاتوو بوو، هه‌موو ژیان و ته‌مه‌نی خۆی له خزمه‌تكردنی نیشتمان و خه‌ڵكیدا به سه‌ربرد.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی ،سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ..
به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی قووڵه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پارێزگاری هه‌ولێر (د. فرسه‌ت سۆفی)مان پێگه‌یشت. كاك د.فرسه‌ت كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆز و لێهاتوو بوو. هه‌موو ژیان و ته‌مه‌نی خۆی له خزمه‌تكردنی نیشتمان و خه‌ڵكیدا به سه‌ربرد و له هه‌موو پۆست و بهرپرسیارهتییهكانیدا، له قۆناغی په‌رله‌مانتاریی و دواتریش ، داكۆكیكارێكی دیاری پرۆسه‌ی چاكسازیی بوو. به‌تایبه‌تی وه‌ك پارێزگاری هه‌ولێر، ئه‌ركه‌كانی به دڵسۆزی و له خۆبردوویی به‌جێ ده‌گه‌یاند و خۆم له نزیكه‌وه، ئاگاداری دڵسۆزی و په‌رۆشی و كارامه ئه‌و بووم له خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان به گشتی ، بۆیه كۆچكردنه‌كه‌ی زۆر خه‌مگینی كردم و زیانێكی گه‌وره‌شه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، ماته‌مینی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین و پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه نیشتمانپهروهرهكهی و خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌تی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌م. خوای مه‌زن گیانی به به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بووری و ئارامیش به هه‌موولایه‌كمان ببه‌خشێت.
یاد و هه‌ڵوێسته‌كانی كاك د.فرسه‌ت سۆفی هه‌میشه به زیندوویی ده‌مێننه‌وه.
مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2020/11/18
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.