د. رێواز فایهق سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان پهیامێكی هاوخهمی بهبۆنهی كۆچی دوایی د. فرسهت سۆفی پارێزگاری ههولێر بڵاو كردهوه
دهقی پهیامهكه:
پهیامی هاوخهمیى د.ڕێواز فایهق بۆ كۆچی دوایى د.فرسهت سۆفی
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێرو ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، دکتۆر فرسەت سۆفی-مان پێگەیشت.
دکتۆر فرسەت کەسێکی جیاوازو تایبەت بوو، هاوڕێیەکی بەئەمەک و جێگەی متمانەبوو، پەرۆشی یەکڕیزی و تەبایی و برایەتی بوو، هەرکات ناکۆکیی نێوان هێزە سیاسییەکان و بەتایبەت یەکێتی و پارتی دەگەیشتە ئاستێک کە لەچارەسەر بێئومێد ئەبووین، ئەو ئازایانە کاری بۆ گرێدانەوەى ئەکرد، بۆیە شایەدی بۆ دەدەم لەماوەی (٥) ساڵی کارکردنمان پێکەوە هەرگیزو لەهیچ بارودۆخێکدا هۆکاری تێکدان و ترازان نەبوو.
د.فرسەت وەک پارێزگار بەختی ئەوەی نەبوو پلان و بەرنامەکانی جێبەجێ بکات، بەڵام هەر لەسەرەتای پەیدابوونی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە شەوو ڕۆژی خستە سەریەک لەپێناو خزمەتکردن و خۆشەویستی و پاراستنی هەولێرییەکان، دواجاریش هەر بەهۆی دڵسۆزی کارکردن و بەریەککەوتنی بەردەوامی لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکان بەقورسی دووچاری ئەم پەتا نەگریسە بوو، زۆر بەداخەوە کەمەرگ ڕێگەی پێنەدا پڕۆژە نیشتمانییەکانی بگەیەنێتە ئامانج، کۆچی دوایی د.فرسەت سۆفی خەسارەتێکی ئێجگار گەورەیە، داخ و کەسەرێکی گەورەی خستە دڵمانەوە، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەو کەسوکاری و هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەکەین، داواکارین لەخوای گەورە سەبرو ئارامی بەخانەوادەو ئازیزانی ببەخشێ و خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"انا لله وانا الیە راجعون"
د. رێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
2020/11/18
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.