جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدهگهێنێت بە بڕیاری سەرۆكوەزیرانی عێراق، سەرجەم بارەگاكانی پارتی رادەستی پارتی دەكرێنەوە، كە 25 بارەگان. دەشڵێت ئێمە بەو مەرجە دەگەڕێینەوە، كە بە ئازادانە كاری خۆمان بكەین و تاوەكو پێش ھەڵبژاردنیش بگەڕێینەوە، ئەگەرنا بەشداری لە ھەڵبژاردندا ناكەی.
دیاری حوسێن جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگهیاند سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە بارەگاكانی ئێمە بگەڕێنێتەوە بۆ خۆمان، كە ٢٥ بارەگامان لە كەركووك ھەیە، وەكو بارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی و لقی پارتی و ناوچە و رێكخراو و ئاسایش و لاوان و قوتابیان و ئافرەتان، بۆیە سەرجەم بارەگاكان رادەستی ئێمە دەكرێنەوە.
راشیدهگهێنێت ئێمە بارەگاكان وەردەگرینەوە، بەڵام مەرجی خۆمان ھەیە، ئەویش ئەوەیە كە بە ئازادانە كاری خۆمان بكەین و بە ھیچ شێوەیەك رێگریمان لێ نەكرێت، چونكە ئەگەر تا پێش ھەڵبژاردن نەگەڕێینەوە، ئێمە بەشداری لە ھەڵبژاردندا ناكەین، چونكە ناكرێت لە شارێك ھەڵبژاردن بكرێت و خۆمان لەو شارە نەبین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.