شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له به‌غدا رایگه‌یاند كه دره‌نگانی شه‌وی رابردوو چه‌ند كاتیوشایهك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا كران و جگه له زیانی ماددی كوژراو وبرینداریشی لێكهوتهوه .
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه حه‌وت مووشه‌ك به‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وتوون و ئاراسته‌ی باڵیوزخانه‌ی ئه‌مریكا كراون .
شانه‌ی ئه‌منی پشتڕاستی كرده‌وه كه منداڵیك له مووشه‌ك بارانه‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه‌و 5 كه‌سیش برینداربوونه .
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی، یه‌كێك له برینداره‌كان كورده كه پاسه‌وانێكی سه‌ر به فه‌وجی پاراستنی په‌رله‌مانه و خه‌ڵكی پارێزگای دهۆكه .
ئه‌مه له كاتێكدایه كه چه‌ند جارێكه ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا ده‌كرێته ئامانج و باڵیوزخانه‌ی ئه‌مریكاش ملیشیاكانی نزیك له ئێران تومه‌تبار ده‌كات و پاراستنی باڵیوزخانه‌كه‌ی ده‌خاته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.