جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاو كرده‌وه به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی د. فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی رایدهگهێنێت کاک فرسەت سەرکردایەتی پارتی بوو، پارێزگاری هەولێر بوو، بەڵام تەنها هی هەولێر و پارتی دیموکراتی کوردستان نەبوو، هی هەمووان بوو و لە دەست هەمووان رۆیشت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان راشیگه‌یاندووه كه فرسەت سۆفی نەک تەنها کەسێکی کارا و دڵسۆز و خەمخۆر بوو، بەڵکو هاوڕێشم بوو. کەسێک بوو کە بەردەوام بە بێ دەنگی پێکەوە ئاگر و ناکۆکی سیاسیمان ئەکوژاندەوە. هەمیشە پەرۆشی یەکڕیزیی سیاسیی کوردستان بوو. دەستی هەبوو لە هەموو رێککەوتن و هەنگاوەکانی ئەم چەند ساڵەی رابردوو لەپێناو ئارامیی و تەبایی نێوان یەکێتی و پارتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.