ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ھه‌شت تیرۆریستی داعشیان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین باكووری عێراق ده‌ستگیركرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ڵاحه‌ددین، ھه‌شت تیرۆریستی داعشیان له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستگیركردووه كه یه‌كێكیان ئافره‌ته.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه ھه‌شت ده‌ستگیركراوه‌كه، به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش داواكراوبوون و باس لهوهشكراوه كه له میانی لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كاندا، ده‌ستگیركراوه‌كان دانیان به‌وه‌داناوه كه سه‌ربه داعشن و به‌شدارییان له ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستی دژبه ھێزه ئه‌منییه‌كان و ھاووڵاتییان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.