به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر وه‌زیری پێشمه‌رگه پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی پارێزگاری هه‌ولێر ده‌كات
ده‌قی پرسهنامهكه:
به‌رێزان خانه‌واده و كه‌سوكاری ژیانئاوا كاك (د. فه‌رسه‌ت سۆفی) پارێزگاری هه‌ولێر
هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی ژیانئاوا د. فه‌رسه‌ت سۆفی، له‌دڵه‌وه نیگه‌ران و خه‌مباری كردم، به‌داخه‌وه‌ین كه مرۆڤێكی راست و پاكمان له‌ده‌ستدا، ژیانئاوا هه‌میشه له‌خه‌می یه‌ككڕیزی و پێكه‌وه‌یی بوو. له‌خزمه‌تی شاری هه‌ولێریشدا سه‌رباری قه‌یرانی دارایی و ئه‌و ماوه كه‌مه‌ی كه ئه‌ركی بینی، رۆڵ و كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌بوو.
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌و كه‌س و كار‌و دۆستانی ده‌كه‌م، له په‌روه‌ردگاری میهره‌بان داواكارم جێگه‌ی به‌هه‌شت بێت و سه‌بووری هه‌مووان بدات..
شۆڕش ئیسماعیل
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.