دوای 30 رۆژ له‌تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه د.فه‌رسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی وڵاتی توركیا كۆچی دواییكرد.
بڵاوبوونه‌وی هه‌واڵه‌كه ته‌واوی سۆشیاڵ میدیای كوردی ته‌نی و بۆته هۆی دڵگرانی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ولێر به‌تایبه‌تی .
زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی سۆشیاڵ میدیا وه‌ك سۆز و هاوخه‌مییه‌ك بۆ گیان له‌ده‌ستدانی پارێزگاری هه‌ولێر ،وێنه‌ی كه‌فه‌ری پڕوفایڵى فه‌یسبووكیان كردۆته وێنه‌ی د.فه‌رسه‌ت و له زۆرینه‌ی پۆسته‌كانی سۆشیاڵ میدیا باس له دڵسۆزی و خه‌مخۆری ئه‌م پیاوه ده‌كه‌ن و به كه‌سێكی ده‌ستپاك باس له خه‌می له ده‌ستدانی ده‌كه‌ن . هاوكات هه‌ر زوو زۆربه‌ی به‌رپرس لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم خه‌مخۆری و هاوخه‌می خۆیان به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی د.فرسه‌ت سوفی راگه‌یاند .
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ته‌رمه‌كه‌ی بگاته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له مهراسێمكی تایبه‌تدا پێشوازی لێبكریت و له‌گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌د به‌خاك بسپێردرێت
د.فرسه‌ت سۆفی له ساڵی 1978 له قه‌زای چۆمان له دایك بووه و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا بوو له یاسای نیوده‌وڵه‌تی و مامۆستای په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ولێر و 41مین پارێزگاری هه‌ولێر بوو .ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌رواری 18-11-2020 به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا كۆچی دواییكرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.