ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 18 ى 11ى 2020 ، لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه فەرمانگەی دیوانی باجی خانوبەرە كرایەوە
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت لەبەر رۆشنایی بەیانی ژمارە (پێنج) بەرواری 5/10/2020 لە وەقائقی كوردستان بە ژمارە 256 بڵاو كراوەتەوە. وەزارەتمان بە فەرمانی وەزاری بڕیاری كردنەوەی دیوانی باجی خانوبەرەی دەركرد
راشیدهگهیهنن كه كردنەوەی ئەم فەرمانگەی دیوانی باجی خانوبەرەی میری سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەكان و خانوبەرەی میرییە و بە كردنەوەی ئەم فەرمانگەیە چارەسەری گیرگرفت و كێشەكانی نێوان خاوەن موڵك و كرێچی دەكات.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.