لە ڕێوڕەسمێكدا، كە بەئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو، لە زانكۆی سەڵاحەددین سێنتەرێكی نوێی توێژینەوەی زانستی بەئامێر و تاقیگەی سەردەمیانە كرایەوە.
دوای كردنەوەی سێنتەرەكە، د.خه‌تاب ئه‌حمه‌د مسته‌فا نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى لە وتەیەكدا دوای پیرۆزابیكردن لە زانكۆی سەڵاحەددین و مامۆستایان و ستافی زانستی زانكۆكە، جەختی لەسەر ئەوەكردەوە زانكۆ واتا سێنتەری توێژینەوە، چونكە زانكۆ بەئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی دەتوانێ پێشبڕكێی زانستی لەگەڵ زانكۆكانی جیهان بكات و، ببێتە پێشەنگی كۆمەڵگەش، وتیشی ئێستا لە زانكۆكانی جیهان بەپلەی یەكەم بایەخ بە سێنتەرەكانی توێژینەوە و ئەنجامدانی توێژینەوە دەدرێ، بۆیە مایەی خۆشحاڵیشە زانكۆكانی كوردستان هەنگاویان بەو ئاراستەیەدا ناوە.
لە بەشێكی دیكەی ڕێوڕەسمەكەدا، كە به‌ئاماده‌بوونى د.زێدان برادۆستى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و، یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆی سەڵاحەددین بۆ كاروبارى زانستى و به‌شێك له ڕاگری كۆلێژەكان و، به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه ئاماده‌ى رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه بەڕێوەچوو، پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین، له‌وته‌یه‌كدا باسى له هه‌موو ئه‌و چالاكی و هه‌ماهه‌نگیانه كرد، كه سێنته‌رى توێژینه‌وه زانستیەكانیان بۆ پێشخستنى زانستى ئەنجامیانداوە، هه‌روه‌ك پشتگیرى خۆى بۆ هه‌موو هاوكاریه‌كى سه‌نته‌رى توێژینه‌وەی زانستی دووپاتكردەوە و، هیوای خواست ئەم سێنتەرەش لەپاڵ سێنتەرەكانی دیكە ببێتە وێستگەیەكی دیكەی زانستی بۆ پێشخستنی بواری زانست و ئەكادیمی لە كوردستان.
سێنته‌رى توێژینه‌وه‌ى زانستى بهدیزان و نه‌خشه‌یه‌كى نوێى سه‌رده‌میانە و، دابینكردنی چه‌ندین ئامێرى نوێ بۆ تاقیگه‌كان رێكخراوه، ئەوەش دەبێتە دەرفەتێكی دیكەی زانستی بۆ توێژەران و مامۆستایان و قوتابيان تا باشتر پەرە بەبەرهەمە زانستییەكانیان بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.