بەبۆنەی کۆچی دوایی پارێزگاری ههولێر ئەمرۆ چوارشەممە بەرواری 18-11-2020 مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەم بۆنە وە پرسەو سەرەخۆشی وهاوخەمی خۆی ئاراستەی بنەماڵەو کەسوکارو خزمانی کۆچکردو دەکات.
دەقی پرسەنامەكە:
بسم الله الرحمن الرحیم
(كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ وَيَبْقَي وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإكْرَامِ)
بنەماڵەی بەرێزی دکتۆر فرسەت سۆفی ..
السلام علیکم ورحمة اللە
هەواڵی کۆچی دوایی دۆستی بەرێزم کاک دکتۆر فرسەت پارێزگاری هەولێر دڵگرانی کردم .. بەم بۆنە وە پرسەو سەرەخۆشی وهاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەو کەسوکارو خزمانی کۆچکردو ئەکەین .. کۆچی دوایی ئەم گەنجە چالاک وپارێزگارە خەمخۆرە لەدەستدانی کەسێکی ئەکادیمی و پەرلەنتارو ئیداری دڵسۆزە .. لەخوای رەحمان داوای رەحمەت و لێخۆشبون بۆ کۆچکردووی بەرێز ئەکەم ، داوای سەبوری و پاداشتی فراوان ئەکەم بۆ کەسوکارو بنەماڵەو سەرجەم پارێزگای هەولێر.. کۆتایی خەم بێ.
اناللە وانا الیه راجعون
براتان
صلاح الدين محمد بهاءالدين
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.