دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجیكی پارێزگای دهۆك به‌ناوی ئه‌ركان به‌هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی جگه‌ر له‌رێی تۆڕه كوِمهڵایهتییهكان له‌گه‌ڵ دایكی به چاوێكی پر له فرمێسك داوا له خێرخوازان ده‌كات كه ده‌یه‌وێت بژیت و رزگاری بكه‌ن له‌و نه‌خۆشییه، توانرا زیاتر له 120هه‌زار دۆلار كه ده‌كاته 12ده‌فته‌ر دۆلار بۆی كوبكرێتهوه.
گه‌نجه‌كه پێویستی به 6 ده‌فته‌ر دۆلاره بۆ چاندنه‌وه‌ی جگه‌ر و دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته ڤیدۆییه‌كه‌ی، كاردانه‌وه‌ی زۆری له سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك و قه‌زای ئاكرێ و زاخۆ و سیمێل و ئامێدی لێكهوتهوه ،دواتر له لایه‌ن چالاكوانان و خێرخوازانی شاروشارۆچكه‌كان سندوقی هاوكاری بۆ دانراو توانرا زیاتر له 12 ده‌فته‌ر دۆلاری بۆ كوبكرێتهوه .
له‌باره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و بره پاره‌یه‌ش ،ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی كوكردنهوهی هاوكارییه‌كه رایگهیاندووهكه ئه‌و بره پاره‌ی زیاد ده‌بێت، ده‌درێته چه‌ند نه‌خۆشێكی تر بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌یان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.