سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ئاشكرای كردووه كه سوپای عێراق توانیویانه چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌كه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن كه هه‌وڵیان ده‌دا چه‌ك و بۆمب بێننه نێو هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه به‌شه‌فه‌ق نیوزی رایگه‌یاندووه، زانیاری تایبه‌ت گه‌یشتۆته یه‌كێك له بازگه‌كانی سه‌ر به فیرقه‌ی پیاده‌ی 14 له سوپای عێراق كه ئۆتۆمبێڵیَك چواری ئه‌ندامی په‌كه‌كه‌ی تێدایه‌و له‌چیاكانی مه‌خمور هاتوون و ئۆتۆمبێڵه‌كه‌یان چه‌كی سووك و 12 بۆمبی تێدایه و ده‌یانه‌وێ ئه‌و بۆمب و چه‌كانه بگه‌ێننه سنووری شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه ئه‌ندامانی په‌كه‌كه هه‌ڵساون به‌گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌و به‌ڵگه فه‌رمییه‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌بازگه‌كانی ئه‌منی كه هه‌واڵگری و فیرقه‌ی پیاده‌ی 14ی تێدایه ده‌ربازییان ببێ،به‌ڵام له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه شارۆچكه‌ی مه‌خمور ده‌ستگیركراون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / شه‌فه‌ق نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.