له دیدارێكی نێوان سه‌رۆك بارزانی و شاندێكی باڵای حكوومه‌تی بریتانیا ، بیروڕا له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه ئاڵوگۆڕ كرا و هه‌روه‌ها ڕۆشنایی خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه 18ـی تشرینی دووه‌می 2020 له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له شاندێكی باڵای سه‌ربازی و سیاسیی حكوومه‌تی بریتانیا كرد كه پێكهاتبوو له فه‌ریق جۆن لۆریمێر ڕاوێژكاری باڵای وه‌زیری به‌رگریی بریتانیا و ستیڤن هیكی باڵیۆزی بریتانیا له عێراق و ژماره‌یه‌ك ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی و باڵیۆزخانه‌ی بریتانیا له عێراق.
له دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه ئاڵوگۆڕ كرا و هه‌روه‌ها ڕۆشنایی خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و بریتانیا خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ و جه‌ختیش له به‌رده‌وامبوونی ڕاهێنان و مه‌شقی سه‌ربازیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرایه‌وه.
مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ته‌وه‌رێكی تری ئه‌و دانیشتنه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.