نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له گرنگیی ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له هاوكاریكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان كرده‌وه و له‌گه‌ڵ خاتوو جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق هاوڕا بوون كه بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق، ده‌بێ كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/11/2020 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرێتری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق خاتوو جینین پلاسخارت كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌ره‌تا خاتوو پلاسخارت، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو د. فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو كرد و هاوسۆزی و هاوخه‌میی خۆی له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕی، ئینجا دۆخی عێراق به‌گشتی، بارودۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دوایین ڕێككه‌وتنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی شه‌نگاله‌وه، هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كانی داهاتووی عێراق و دوایین پێشهاته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و په‌تای كۆڤید_19یان تاوتوێ كرد.
له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵه‌وه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پشتگیری لێكراوه، هه‌ردوولا هاوڕابوون كه ڕێككه‌وتنه‌كه گرنگه و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له پێویستیی عێراق به ئارامی و سه‌قامگیری كرده‌وه. نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به ڕێز و پێزانینه‌وه له ڕۆڵی گرنگی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌ڕوانێت و ستایشی كاره مرۆییه‌كانی له شه‌نگال كرد.
ده‌رباره‌ی كه‌مپه‌كانی ئاواره و په‌نابه‌رانیش له هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پشتگیری له گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستانه‌ی ئاواره‌كانی عێراق بۆ شار و ناوچه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه و ڕوونی كرده‌وه به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی دیكه، تێچوویه‌كی زۆر له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ون، هه‌ردوولاش هاوڕا بوون كه ده‌بێ زه‌مینه‌سازیی دروست له‌ڕووی دابینكردنی ئارامی و ئاسایش و خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستانه‌یان بكرێت.
دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.