رێباز حملان یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان پهیامێكی سهرهخۆشی ئاراستهی خانهوادهی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر كرد، ئهمه دهقهكهیهتی:
بۆ خانەوادەی بەرێزی کاک دکتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر
بەخەم و دڵگرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دکتۆر فرسەت سۆفی-م بیست.
دکتۆر فرسەت سۆفی ھاورێیەکی خۆشەویست و کادرێکی دڵسۆز و بەئەمەک بوو بۆ نیشتیمانەکەی و ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان، لەو ماوەیەی کە پارێزگاری ھەولێر بوو توانی بەردەوام بێت لە خزمەتکردنی زیاتری ئەو پارێزگایە و لەڕوو بەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا شەونوخونی زۆری کرد تا دواجار گیانی پاکی لەو پێناوەدا بەختکرد و ھەمیشە بەدەم کێشەکانی خەڵکەکەی خۆیەوە دەچوو، پێشتریش کاتێک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بوو ھەمیشە خۆنەویستانە بە شێوەیەکی لۆژیکیانە دەستی دەخستە سەر کێشەکان و داوای چارەسەرکردنی دەکرد و خزمەتی ھاونیشتیمانیانی دەکرد.
لەدەستدانی دکتۆر فرسەت ھەموانی نیگەرانکردوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەی بەرێزیان و خۆمان و ھاونیشتیمانیانی خۆشەویستی پارێزگای ھەولێری قەڵاو منارەو تەواوی دۆستان و ھاورێیانی دەکەم ، خوای گەورە کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.
اناللە وانا الیە راجعون
رێباز حملان
یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
18/11/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.