سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ کۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: لەدەستدانی كۆستێكی گەورەیەو هەموومان خەمبارو نیگەرانین بۆی.
بەڕێزان كەسوكارو خانەوادەی د. فرسەت سۆفی
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێرم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم.
دكتۆر فرسەت سۆفی لەئەركی پەرلەمانتاری و پارێزگاری هەولێردا وەك كوردێكی دڵسۆزو لەخۆبردوو ئاوات و ئامانجی خزمەتكردن بوو، لەم پێناوەدا درێغی نەكرد، لەدەستدانی كۆستێكی گەورەیەو هەموومان خەمبارو نیگەرانین بۆی.
بۆ كۆچی دوایی دكتۆر فرسەت پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی كەسوكارو خانەوادەكەتان دەكەم، داواكارم لەخوای گەورە جێگای بەهەشت بێت.
كۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.