سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند: پارێزگای سه‌پێندراوی كه‌ركووك كۆسپ ده‌خاته به‌رده‌م بریاری چۆڵكردنی باره‌گاكانی پارتی له شاره‌كه.
سه‌باره‌ت به بریاری مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی چۆڵكردنی باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركوك، مه‌حه‌مه‌د كه‌مال سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك راگه‌یاند بریاره‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه ده‌رچووه‌و گه‌یشتۆته فه‌رمانده‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كان له كه‌ركوك، به‌ڵام پارێزگای سه‌پێندراوی كه‌ركووك كۆسپ ده‌خاته به‌رده‌م پرسه‌كه.
مه‌حه‌مه‌د كه‌مال راشیگه‌یاند: هه‌ڵویستی راكان جبوری پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك به‌رانبه‌ر به پێكهاته‌ی كورد زۆر خراپه‌و ده‌توانین بڵێین وێنه‌ی نه‌بوو.
هاوكات سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك راشیگه‌یاند كه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌سێكی عاقڵ مه‌نده‌و نایه‌وێت كێشه‌ی نێوان پێكهاته‌كان قوڵتر ببێـه‌وه نه‌ك له كه‌ركووك به‌ڵكو له ناوچه‌كانی دیكه‌ش.
ئا: سامان زاهير
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.