دكتۆر بەشیر حەداد جێگری سهرۆكی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق داوا لە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ دەکات شایستە داراییەکانی فەرمانبەران و جوتیارانى هەرێمی کوردستان رەوانە بکات.
بە نوسراوێکی فەرمی کە لە رۆژی 16ی تشرینی دووهمی 2020 ئاراستەی مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی کردووە، دکتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جاریكى تر داوا لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ دەکات شایستە داراییەکانی فەرمانبەران و جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵهكانی 2014 و 2015 و 2016 خەرج بكات.
لە نووسراوەکەدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوەدەکات کە بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە لە بارەی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، داوا دەکەین کە بڕی ئەو 320 ملیار دینارە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکەن.
ئاماژەی بهوهشكردووه تێپهڕاندنی یاسای كورتهێنانی دارایی به بێ بهشداری كورد دوور بوو لەو بنەمای تهوافق کە عێراقی تازەی لەسەر دامەزراوە و راشیگهیاند تاوەکو ئێستاش مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نە نێردراوە.
هەروەها داواشی كرد له پاڵ شایسته داراییهكانی جووتیارانی ههرێمی كوردستان بۆ ساڵهكانی 2014 و 2015 و 2016 هاوكات شایستە داراییەکانی ساڵی 2020ی جوتیارانی هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق بە بێ دواکەوتن دابەش بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.