وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە لەبارەى جێبەجێکردنى ڕێگایەکى دوو ساید ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردهوه.
کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی رێگای دووسایدی کەلار-دەربەندیخان بەردەوامەو لەو چوارچێوەیەدا، بڕگەی قیرتاوکردن لە پڕۆژەکەدا ئەنجامدەدرێت.
پڕۆژەی رێگای دووسایدی کەلار-دەربەندیخان یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، لەئێستاشدا رێژەی ئەنجامدراوی پڕۆژەکە گەیشتوەتە 42%، کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و لەلایەن کۆمپانیای بێشکانەوە جێبەجێدەکرێت.
شایهنی باسه سهرۆكایهتی ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان بڕی 20 ملیار دیناری بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە تەرخانکرد، ماوەی زیاتر لە مانگێکە بەفەرمانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پڕۆژەکە بەگەڕخراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.