دوێنێ میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه، كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانیان ئاگاداركردوه‌ته‌وه، ئاماده‌كاری بكه‌ن و پلانه‌كانیان رێكبخه‌ن تاوه‌كو 15ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2021، به‌مه‌به‌ستی كشانه‌وه‌ی دوو هه‌زار و 500 سه‌رباز له عێراق و دوو هه‌زار و 500 سه‌ربازی دیكه‌ش له ئه‌فغانستان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌مریكا.
بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ سهرۆیك ئه‌مه‌ریكا بۆ كه‌مكردنه‌وه و كشانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ئه‌فغانستان كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه. به‌شێك لە بەپرسانی سەربازی ئەمەریكایی ھۆشدارییاندا لە كشاندنەوەی تەواوی ھێزەكان لەم قۆناغەدا، بەپێی ئەو ئەولەویەتانەی ئەمەریكا بۆ قەڵاچۆكردنی تیرۆر لە ئەفغانستان و عێراق. سكرتێری گشتی ناتۆش ده‌ڵیت: مەترسی ئەوە هەیە ئەفغانستان دوای ئه‌و بڕیاره ببێتە بنکەیەک بۆ شەرخوازهكانی نێودەوڵەتی بۆ ڕێکخستنی هێرشەکانیان.
له‌م باره‌یه‌وه فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، رایگەیاند: ئەو ھێزەی ئەمریکا کە لە عێراق دەمێنێتەوە، ئەرکی تەنھا تایبەت دەبێت بە راوێژکردن و پێشکەشکردنی پاڵپشتی بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق.
وەزیری دەرەوەی عێراق، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد ئەو ھێزەی ئەمریکا کە لە عێراق دەمێنێتەوە، ئەرکی تایبەت دەبێت بە راوێژکردن و پێشکەشکردنی پاڵپشتی بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و مانه‌وه‌ی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق لەسەر داوای حکوومەتی عێراقە.
فوئاد حسین ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر داوای حکومەتی عێراق هاتوونەتە ناوخۆیی وڵاتەکەوە، بۆیە لە داهاتووشدا کارکردن لەگەڵ لایەنی ئەمریکیدا بەردەوام دەبێت لە بواری زانیاری هەواڵگری و ڕاوێژکاری سەربازی و ڕاهێنان بە هێزە عێراقییەکان.
فواد حوسێن هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدای پایته‌ختی عێراق به كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی وه‌سفكرد و گوتی: هێرشه مووشه‌كییه‌كه، ھێرشکردنە بۆ سەر حکوومەت و گەلی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.