باڵیۆزخانه‌ى ئەمریكا و به‌ریتانیا له عێراق هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ئیدانه ده‌كه‌ن، كه بووه هۆی کوژرانی منداڵێکی عێراقی و برینداربوونی چەندان هاووڵاتی دیكه.
ستیڤن هایكی باڵیۆزی بریتانیا له عێراق په‌یامێكی له‌باره‌ی هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌كات كه سه‌قامگیری عێراق تێكده‌ده‌ن،
ستیڤن هایكی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی به‌زمانی عه‌ره‌بی نوسیویه‌تی، سه‌ره‌خۆشی له قوربانیانی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو ده‌كه‌م، ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ش ده‌كه‌م كه گروپه چه‌كداره له‌یاسا ده‌رچوه‌كان عێراقییه‌كان تیرۆر ده‌كه‌ن و سه‌قامگیریی وڵات تێكده‌ده‌ن.
ئەمڕۆ چوارشەممە باڵیۆزخانه‌ى ئەمریكا لە بەغدا بە توندی هێرشە مووشەکییەکەی دوێنیی شاری بەغدای سەرکۆنە كرد.
باڵیۆزخانهكە ئاماژەی بەوە داوە كە ڕاپۆرتە هەواڵییەکان دەریدەخەن ئەو میلیشیایانەی لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، لە پشت هێرشەکەوەن.
هەروەها رایگەیاندووە كە میلیشیا لە یاسادەرچووەکان کە لەلایەن سوپای قودسی ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، بەردەوامن لە تێکدانی ئاسایشی عێراق و کوشتنی هاووڵاتییانی عێراق، سەرباری هەڕەشەکردن لە سەروەریی عێراق.
باڵیۆزخانه‌ى ئەمریكا داوای لە حکوومەتی عێراق كردووە هەموو ئەوانە دەستگیر بکات کە بەردەوامن لە ئەنجامدانی کاری توندڕەوی دژی عێراق و سزایان بدات.
شه‌وی رابردو، حه‌وت موشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كران، سێ موشه‌كیان كه‌وتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه، له‌ئه‌نجامیشدا منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.