بەڵێن عەبدولڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی دکتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، پهیامێكی سهرهخۆشی ئاراستهی ماڵباتی كۆچكردوو كرد رایگهیاند: شوێن پەنجەی لە کایەی سیاسی و کاری پەرلەمانی و کارگێڕی دیار بوو.
زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی دکتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێرم بیست،
بەو هەواڵە لە ناخەوە خەمبارم، دكتۆر فرسەت وەک کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە ماوەی کورتی تەمەنی دا، شوێن پەنجەی لە کایەی سیاسی و کاری پەرلەمانی و کارگێڕی دیار بوو، پەرۆشی یەكڕیزی سیاسی و برایەتی بوو، بەردەوام لە هەوڵی خزمەت کردنی خەڵک دابوو، لە پێشەوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا بوو.
بە ماڵئاوایی دکتۆر فرسەت سۆفی، هەولێر پارێزگارێکی خەمخۆر و دڵسۆزی لە دەستدا.
لەو پێوەندە خەمناكەدا بە ناوی خۆم و هاوڕێیانم لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی لە ماڵباتی بەڕێزیان دەکەم و هیوادارم ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیان بێ. ڕوحی شاد ،سەبرو ئارامی بۆ هەموو لایەک.
بەڵێن عەبدولڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
2020/11/18
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.