به‌رپرسانی باڵای عێراق و ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، تاوتوێی دانانی خشته‌یه‌كیان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و دووباره بڵاوه‌پێكردنیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد.
له‌مباره‌یه‌وه نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی راوێژكاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان لایه‌نی عێراق و ئه‌مریكا له‌باره‌ی دانانی خشته‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ئه‌نجامدراوه.
به‌گوێره‌ی راگهیهنراوهكه، هه‌ریه‌ك له قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و فوئاد حوسێن ، وه‌زیری ده‌ره‌وه و فه‌ریقی یه‌كه‌م عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا و فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، له لایه‌نی عێراق و هه‌ریه‌ك له باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا، ماسیۆ توله‌ر و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا، بات وایت له لایه‌نی ئه‌مریكی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وكه بوونه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه‌كانی عێراقی له دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كراوه.
جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه كه هه‌موو جوڵه‌یه‌كی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به ره‌زامه‌ندی لایه‌نی عێراقی ده‌بێت.
هاوكات هه‌ردوو لا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به كۆبوونه‌وه‌كان تاوه‌كو گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌ی دووباره بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
رۆژی چوارشه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن رایگه‌یاند، به‌غدا و واشنتۆن گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی ٥٠٠ سه‌ربازی ئه‌مریكی له عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.