ئه‌دهه‌م ئیسماعیل، نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له عێراق، رایگه‌یاند، ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تاوه‌كو مانگی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو به‌رده‌ست نابێت.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا گوتی "٣٠٠ بۆ٤٠٠ ڤاكسین تاوه‌كو ئێستا له قۆناغی په‌ره‌پێداندان و پێویستیان به چه‌ند قۆناغێكی دیكه‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه، وه‌ك تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ و دواتر له‌سه‌ر مرۆڤ".
نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له عێراق له‌باره‌ی ئه‌و ڤاكسینانه‌ی كه په‌ره‌یان پێدراوه رایگه‌یاند، ئه‌و ڤاكسینانه‌ی كه گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی پێشكه‌وتوو بریتیین له ١٠ ڤاكسین، له ئێستادا له قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌دایه و له‌م قۆناغه‌كه‌دا كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ به‌دیار ده‌كه‌وێت.
له‌باره‌ی ئه‌نجامی به‌ده‌ستهاتووی ئه‌و ڤاكسینانه‌ی كه گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی تاقیكردنه‌وه، ئه‌دهه‌م ئیسماعیل گوتی: "ئه‌نجامه‌كان دڵخۆشكه‌رن، رێژه‌ی كاریگه‌ری ئه‌و ڤاكسینه‌ی كۆمپانیای ڤایزه‌ر به‌رهه‌میهێناوه له‌سه‌دا ٩٠ـه، ئه‌وه‌ی كه مۆدێرنا به‌رهه‌میهێناوه كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌دا ٩٤.٥ـه. وه‌ك ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌م رێژانه 'باشن ".
له‌باره‌ی كۆتاییهاتنی واده‌ی تاقیكرنه‌وه‌كان، ئه‌دهه‌م ئیسماعیل گوتی: "تاوه‌كو مانگی ئادار یان نیسانی ساڵی داهاتوو ته‌واو نابێت،له‌دوای ته‌واوبوونی ئینجا قۆناغی به‌رهه‌مهێنان ده‌ست پێده‌كات".
له‌باره‌ی جیاوازییه‌كانی نێوان ڤاكسینێك بۆ ڤاكسینێكی دیكه، نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ڤاكسینه‌كه‌ی به‌ریتانیا به‌یه‌كجار لێده‌درێت، به‌ڵام ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیاكانی مۆدێرنا و ڤایزه‌ر به دوو جار لێده‌درێن.
له‌لای خۆیه‌وه تیدرۆس ئههانۆم گیبریسۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، هیوای خواست ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆتایی ئه‌مساڵدا به‌رده‌ست ببێت.
تیدرۆس ئههانۆم گیبریسۆس ئاشكرای كرد كه تیمێكی رێكخراوه‌كه كه له پسۆڕانی وڵاتانی ئه‌مریكا، رووسیا، ئوستڕالیا، سوودان، دانیمارك، هۆڵه‌ند، ئه‌ڵمانیا، ژاپۆن، ڤێتنام و به‌ریتا له‌خۆده‌گرێت، كار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن.
رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ١٣ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بڕی ١٠ ملیۆن له دوو جۆری ڤاكسینی كۆرۆنا كه یه‌كێكیان به‌ریتانییه و ئه‌وه‌ی دیكه‌یش چینییه، له كۆتایی ئه‌مساڵدا وه‌رده‌گرێت.
له‌لای خۆیه‌وه پسپۆڕی پزیشكی گشتیی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، ویسام حوسێن له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی (سه‌باح)ی فه‌رمی عێراق رایگه‌یاند، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كار ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا كه له به‌ریتانیا و چین به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له كۆتایی ئه‌مساڵدا وعێراق له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا بڕی ١٠ ملیۆن ڤاكسینی پێده‌درێت و دوای سێ مانگ له وه‌رگرتنی بڕی یه‌كه‌م به‌هه‌مان شێوه بڕی ١٠ ملیۆنی دیكه وه‌ده‌گرێت، به‌مه‌ش كۆی گشتی ده‌بێته ٢٠ ملیۆن ڤاكسین كه ده‌درێته عێراق.
ویسام حوسێن روونیكرده‌وه كه ئه‌و ڤاكسینه له‌دوای وه‌رگرتنی به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا ٧٩ كاریگه‌ری تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندروستی تووشبووانی كۆرۆنا كه‌مده‌كاته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه پێویستیان به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد ده‌بێت، به زانستیش ئه‌مه سه‌لمێندراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.