خۆپیشانده‌رانی پارێزگای زیقار چه‌ند پردێك داده‌خه‌ن و داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگار‌و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی میدیا عێراقییه‌كان ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر پردی حه‌زارات-یان له پارێزگای زیقار داخستووه و داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگار ده‌كه‌ن.
هاوكات خۆپیشانده‌ران پردی نه‌سر- یان داخستووه‌و داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی شاره‌كه ده‌كه‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.