راوێژكاری باڵای به‌رگری به‌ریتانیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه كۆبۆوه
جه‌نه‌ڕاڵ سێر جۆن لۆریمه‌ر: “بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه و تێكشكانی تیرۆریستان له هاوكاری و په‌یوه‌ندی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین”.
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی کرده‌وه تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش مه‌ترسییه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه که هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیریی و ئاسایشی عێراق و ناوچه‌که ده‌کات، بۆ ڕووبهڕووبوونهویان عێراق و هه‌رێمی کوردستان هێشتا پێویستییان به هاوکاری و پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش هه‌یه.
ئه‌م وتانه‌ی شۆرش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی كۆبونهوهیهكیدا بوو كه‌دوێنێ چوارشه‌ممه 19 ى 11 ى 2020 ، له‌گه‌ڵ سێر جۆن لۆریمه‌ر، راوێژكاری باڵای به‌رگری به‌ریتانیا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا به‌رێوه‌چوو
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بڵاوی كردوه‌ته‌وه كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ستیڤن هیكی، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عێراق و شاندێكی باڵای سه‌ربازی ئه‌و وڵاته له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌یبون. دۆخی ئه‌منیی و پێشهات و ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و ناوچه‌كه‌دا تاوتوێ‌کران.
راشیدهگهیهنن ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که، گفتوگۆكردن بوو، له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندن و جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش به‌تایبه‌تی له ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه، هاوكات گرنگی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان و ڕۆڵی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه‌كانی به‌ریتانی بوو به‌بایه‌خه‌وه تاوتوێكرا، له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: له‌ئێستادا په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدا هه‌یه‌و هه‌نگاوی باش چووینه‌ته پێشه‌وه، وتیشی: خاوکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کان و له پرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا پێویستیمان به هاوکاریی به‌ریتانیا له عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه. هه‌روه‌ك پرسی نه‌ناردنی شایسته داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شێك له سیستمی به‌رگری عیراق گفتوگۆی لهبارهكرا، وه‌ك مافێكی ده‌ستووری، بۆ ئه‌مه‌ش داوا له راوێژكاری باڵای به‌رگری و باڵیۆزی به‌ریتانیا كرا كه هه‌وڵه‌كانی خۆیان بۆ ئه‌م پرسه بخه‌نه‌گه‌ڕ.
ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته ڕوو كه راوێژكاری باڵای به‌رگری به‌ریتانیا، كه نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیاشه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه و تێكشكانی تیرۆریستان، له هاوكاری و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین. وتیشی: به‌وردی چاودێری و هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و خواستی ئێمه‌و هاوپه‌یمانانه، هێزێكی نیشتمانی سه‌ربه‌خۆ كه هه‌مووان له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبكاته‌وه بونیاد بنێین.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌رۆڵی راوێژكارانی سه‌ربازی به‌ریتانیا كرد له‌هاوكاری و یارمه‌تییه به‌رده‌وامه‌كانیان، تیایدا به‌بیری ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هێنایه‌وه كه، له‌ماوه‌ی ئه‌ركی راوێژكاری سه‌ربازی پێشووی به‌ریتانیا له‌هه‌رێم، كۆلۆنێل رۆی ناتاراجان، رۆڵ و كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌بوو له‌سه‌رخستنی پرۆسه‌ی رێفۆرمی سه‌ربازیدا و به‌شانازییه‌وه ئێوه له‌بیرناكه‌ین و دۆستایه‌تیمان زیاتر په‌ره پێده‌ده‌ین. هاوكات رۆڵی جه‌نه‌ڕاڵ سێر جۆن لۆریمهری به‌رزنرخاند له‌هه‌وڵه گرنگ و پڕ به‌هاكانی بۆ گه‌ل و حكومه‌تی هه‌رێم و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.