راگهیاندنى قائیمقامیهتى سلێمانی بڵاوی كردهوه كهبەهۆی سەرپێچیکردن لەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و پابەند نەبون بەرێکارەکانی خۆپارێزی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی پسوڵەی سزادان بۆ شوێنەکان دەکات.
بێوەی ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی دو_ی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووه بەهۆی سەرپێچیکردن لە مەرجەکانی کارکردن بەگشتی و تەندروستی و ڤێتێرنەری بەتایبەتی و هەروەها پابەندنەبون بەرێکارەکانی خۆپارێزی لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لیژنەکە (17) پسوڵەی سزادانی بۆ چێشتخانە، چایخانە، مارکێت و نانەواخانەی لە گەڕەکەکانی ئاشتی و رزگاری شاری سلێمانی کردوە.
وتیشی: بەهۆی بڵاونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، یەکێک لە مەرجە سەرەکیەکانی کارکردن لە شوێنەگشتییەکان جێبەجێ کردنی رێکارەکانی خۆپارێزییە، پێویستە لەسەر شوێنەکان دەمامک و مادەکانی پاکژکردنەوە (تعقیم)بۆ کڕیارەکانیان بەردەست بخەن بۆبەکارهێنان و هەروەها سەرجەم ئەو کارمەندانەی لەوشوێنانە کاردەکەن دەمامک ببەستن.
رونیکردەوە: بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبونەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەشاری سلێمانی، دەسەڵاتی سزادانی سەرپێچیکارانی داوە بە لیژنەهاوبەشەکان، بۆیە پێویستە لە دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان سەرجەم مەرجەکانی کارکردن و رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکرێت.
ئاماژە بۆئەوەش دهكهن كه بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ئەو شوێنانی پسوڵەی سزایان بۆکراوە، روبەڕوی رێکای یاسایی توند دەکرێنەوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.