ئاژانسی بلۆمبێرگ ئاشكرای كردووه كه ئیلۆن ماسك،بازرگانی ئه‌مریكی بووه سێیه‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان، به پێش مارك زۆكه‌ربێرگ دامه‌زرێنه‌ری فه‌سیبووك كه‌وته‌وه.
دوێنێ چوارشه‌ممه سامانه‌كه‌ی ماسك به رێژه‌ی 10.2 زیادی كردووه‌و گه‌یشتۆته 120 ملیار دۆلار،ئه‌مه‌ش دوای ئه‌مه دێت كه پشكه‌كانی كۆمپانیای ئۆتۆمبێڵه كاره‌باییه‌كان (تسلا) به‌رزبۆوه كه له‌لایه‌ن ماسك به‌رێوه‌ده‌برێت پشكی تێدا هه‌یه.
هه‌روه‌ها مارك زۆكه‌ربێرگ بۆ پله‌ی چواره‌می ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان دابه‌زیوه‌و سامانه‌كه‌ی پاشه‌كشه‌ی كردووه‌و بڕه‌كه‌ی گه‌یشتۆته 103 ملیار دۆلار.
شایانی باسه جیف بیزۆس، خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌مازۆن به یه‌كه‌م كه‌سی ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان داده‌نرێت و سامانه‌كه‌ی 200 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر/ نۆڤستی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.