به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت كه‌سبه‌ی هه‌ینی له‌گه‌ڵ درێژبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ری نزمه پاڵه په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌راست و ده‌ریای سوور ئاسمانی به‌شێك له‌ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌له‌هه‌مان ڕۆژدا له‌دوای نیوه‌رۆ باران بارین له‌ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه و پاشان ئاست و ڕێژه‌ى باران له‌شه‌ودا زیاد ده‌كات و راشیدهگهیهنن كه‌دواتر باران بارین له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌بارێت
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان راشیدهگهێنێت هه‌ر سبه‌ی هه‌ینی له‌سه‌ر لوتكه‌ی شاخه به‌رزه سنورییه‌كان به‌فر ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك روو له‌نزم بوونه‌وه ده‌كات
لهكۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌م شه‌پۆڵه‌ی باران بارینه‌ش تا رۆژی شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.