ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له جیهاندا، ٥٦ ملیۆن و ٥٦٤ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometerكه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویكرده‌وه كه تا ئێستا، ٥٦ ملیۆن و ٥٦٤ هه‌زار و ٤٧٥ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها یه‌ك ملیۆن و ٣٥٤ هه‌زار و ٨٢١ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و تا ئێستا، ١١ ملیۆن و ٨٧٣ هه‌زار و ٧٧ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه له‌و وڵاته تۆمار كراوه. هه‌روه‌ها ٢٥٦ هه‌زار و ٨٢١ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا ٣٩ ملیۆن و ٣٥٢ هه‌زار و ٨٥٨ تووشبوو له جیهان له كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.