هەڵبژاردەی ئیتاڵیا گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی خولی تۆپی پێی نەتەوەكانی ئەوروپا، لە گەڕی شەشەم و كۆتایی قۆناغی یەكەم و لە گڕوپی یەكەمی خولەكەدا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا سەركەوتنێكی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی بۆسنەی میوانداری بردەوە
لە گێمی یەكەمدا، ئیتاڵیا بە گۆڵێك پێشكەوت، گۆڵەكەش یاریزان ئەندریا بیلۆتی لە خولەكی بیست‌ودوو تۆماری كرد، لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەستوهەشتیشدا، یاریزان دۆمێنیكۆ بێراردی گۆڵی دووەمی میوانەكانی بەدەستهێنا
بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی ئیتاڵیا لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی یەكەم بۆ دوازدە خاڵ بەرزبووەوەو دوایین بلیتی قۆناغی پێش كۆتایی یۆرۆ نەیشنی بەدەستهێنا
جێگای باسه ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ڵبژارده‌كه دابڕاوه‌و یاریده‌ده‌رانی به شێوه‌ی كاتی سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كه‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.