سەرۆكی زانكۆی سۆران: د.فەرسەت سۆفی، تێگەیشتنێكی زۆر باشی بۆ كۆمەڵگەكەی خۆی و خەم و ئازارەكانی خەڵكەكەی هەبوو
د. موسلیح موستەفا سەرۆكی زانكۆی سۆران، رایگەیاند " بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی "د. فەرسەت سۆفی" پارێزگاری هەولێر، خەم و خەسارێكی گەورەیە بۆ كۆمەڵگەكەمان و هەربۆیەشە دەبینین لە ئاستێكی زۆر فراواندا هاودەردییەكی كەموێنە هەیە. كە وەك بەرپرسێكی ئەم وڵاتە ئەركەكانی خۆی زۆر بە باشی راپەڕاندن. جگە لەوەی كە كەسێكی لێهاتوو و بە توانا بوو، هاوكات لەگەڵ ئەوە تێگەیشتنێكی زۆر باشی بۆ كۆمەڵگەكەی خۆی و خەم و ئازارەكانی خەڵكەكەی هەبوو. تا دوایین ساتەكانی نەخۆشكەوتنی و تەنانەت كەوتنی لە ماڵەوە، لەبەرئەوەی كە بەرپرسی یەكەمی ئیداری پارێزگای هەولێر بوو و بە ئەركی سەرشانی خۆی دەزانی ئاگاداری پێداویستییەكانی خەڵك بێت ".
گووتیشی " پارێزگاری هەولێر بەردەوام چاودێری هەڵمەتەكانی رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای دەكرد، لە كۆنتاكت و پەیوەندی راستەوخۆدا بوو لەگەڵ خەڵك. ئەو تا لە ژیاندا بوو، لە پێناوی خزمەت لە مەرگ نەسڵەمییەوە و پشووی نەدا و مەترسییەكانی قبوڵ كردن، هەربۆیە ئەگەرچی كۆچی دواییی خەسارێكی گەورەیە، بەڵام لە دڵی خەڵكدا بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.