لەگەڕی شەشەمی هەمان گڕوپی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی ئایسلەندای میوانی بردەوە
یاریزانانی ئینگلتەرا بە شێوەیەكی بەهێز دەستیان بە ڕووبەڕوو بوونەوەكە كردو لە خولەكی بیستدا، یاریزان دیكلان ڕایس سوودی له لێدانێكی كۆرنهر وهرگرت و گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار به لێدانی سهر تۆماركرد، دوای چوار خولەكی دیكەش یاریزان ماسۆن ماونت دهرفهتێكی قۆستهوهو گۆڵی دووەمی ئینگلتەرای بەدەستهێناو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو
لە گێمی دووەم و لە بەردەوامی هێرش و فشاری میواندارەكان و لە خولەكی هەشتادا، یاریزان فیل فۆدێن، تیپی سێ شێرەكەی كردە خاوەنی گۆڵی سێیەم، پاشان هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی تیپەكەی لە خولەكی هەشتاوچوار به لێدانێكی بههێز له دهرهوهی ناوچهی سزا تۆماركرد
بە بردنەوەی لەم یاریەدا، ئینگلتەرا، سەركەوت بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەندی گڕوپەكەو كۆی خاڵەكانی گەیاندە دە خاڵ، بەڵام نەیتوانی تاكە بلیتی گڕوپەكە بۆ گەیشتن بۆ قۆناغی پێش كۆتایی بەدەست بێنێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.