نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق گه‌شبینی خۆی به رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر به‌غدا راگهیاندو گوتی: له پێناو كۆتایی هاتنی نه‌هامه‌تییه‌كانی شنگالییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ شارۆچكه‌كه، گه‌شبینم به رێككه‌وتنی شنگال كه به‌مدواییه له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا واژووكرا.
جینین هینیس بلاسخارت ، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق سه‌ردانی شاری موسڵی كرد‌و له‌گه‌ڵ نه‌جم جبووری،پارێزگاری نهینهواو چین و توێژه‌كانی شنگال كۆبووه‌وه.
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوتی: له پێناو كۆتایی هاتنی نه‌هامه‌تییه‌كانی شنگالییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ شارۆچكه‌كه،گه‌شبینم به رێككه‌وتنی شنگال كه به‌مدواییه له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا واژووكرا.
هه‌روه‌ها جینین هینیس بلاسخارت گوتیشی: ئه‌م رێككه‌وتنه ته‌نها هه‌نگاوی یه‌كه‌م نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ ناوچه‌كه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر/ شه‌فه‌ق نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.