راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تى سلێمانی بڵاوی كرده‌وه كه بەمەبەستی چارەسەرکردنی دەرمانی خراپ و ماوەبەسەرچو بەشێوەیەکی زانستی، سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان گرێبەست لەگەڵ کارگەی چیمەنتۆی بازیان دەکات کە بۆیەکەمجارە لەعێراق و هەرێمی کوردستان کاریپێدەکرێت.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تى سلێمانی رایدهگهێنێت ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەئامادەبونی ئەحمەد عەلی، جێگری پارێزگار، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، د. سەباح هەورامی، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی و بەرپرسانی سەندیکای دەرمانسازان و كارگه‌ی چیمه‌نتۆی بازیان، لە هۆڵی کۆبونەوەکانی شاری جوان لەشاری سلێمانی گرێبەستی نێوان سەندیکای دەرمانسازان و کارگەی چیمەنتۆی بازیان ئەنجام دەدرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه شێوازی چارەسەرکردن و لەناوبردنی دەرمانی خراپ و ماوەبەسەرچو، لەڕێی فڕنی کارگەکانی چیمەنتۆوە ئەنجام دەدرێت، کە بەرێگەیەکی زانستی دادەنرێت و ئێستا لەجیهاندا بەکاردەهێنرێت، چونکە هیچ پاشماوەیەکی نامێنێتەوە و کاریگەری لەسەر ژینگە دروست ناکات.
پێشتر، لیژنەکانی تەندروستی و کشتوکاڵی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە نوسراوی فەرمی داوایان لەکارگەی چیمەنتۆی بازیان کردوە هاوکارییان بکرێت بۆ لەناوبردنی ئەو دەرمانی خراپ و ماوەبەسەرچو لەگەڵ ئەو مادە قڕکەرانەی لەلایەن لیژنەکانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.
لەساڵی (1970)وە لەجیهاندا كوره‌كانی كارگه‌ی چیمه‌نتۆ بۆ له‌ناوبردنی ده‌رمانی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچو له‌گه‌ڵ ماده قڕكه‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی بەکاردەهێنرێت، ئه‌م رێگه‌ش رێگەیەکی تەواو دروست و زانستییە، بۆ یەکەمجاریش لە عێراق و هەرێمی کوردستان، سلێمانی بۆ له‌ناوبردن و چارەسەرکردنی دەرمانی خراپ و ماوه بەسەرچو، کورەکانی کارگەی چیمەنتۆی بازیان به‌كارده‌هێنرێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.