بەراستی زووبوو، هەرزۆر زووبوو، زۆرشت مابوو، بۆجوانتر
کردنی هەولێر، بەیەکەوە باسی
بکەین.
لەدوورەوە دەمناسیت بەڵام
رێکنەکەوتبوو بەیەکەوەدانیشین،
تا رۆژێك لە موزەخانەی پەروەردە سەردانت کردین، کاتێك چاوت بە وێنەوئەرشیفی
ئەوهەموو مامۆستادێرینانەکەوت،زۆردڵشاد
بوویت وگوتت:
- چت دەوێت بۆت بکەم.
گوتم:
- پێویستیمان بەجامخانەبەندی
هەموو باڵەخانەکەیە.
یەکسەر فەرمانت دەرکردو لەماوەیەکی کەمدا، بەشێوەیەکی
قەشەنگ رازایەوە، گوتت:
- چ بەباش دەزانی بۆخزمەتی
هەولێر،، دەرگا لەسەرپشتە، داخی گرانم کۆرۆنای لەعنەتی
ئەو پیاوە دڵسۆزەی لێسەندین...
ئیسماعیل بەرزنجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.