لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی ته‌ندروستى سلێمانی هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه لەڕێگەی ئەم لینكەوە https://healthsuli.com دەتوانن ئەنجامی پشكنینی PCR تایبەت بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەربگرنەوە.
ته‌ندروستى سلێمانی رایدهگهێنێت كه بەمەبەستی كارئاسانی زیاتر بۆ هاوڵاتیانمان له‌سنوره‌كه‌دا لەكاتی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشكنینی تاقیگەیی PCR تایبەت بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرجەم نەخۆشخانە و تاقیگە حكومی و ئەو تاقیگە ئەهلیانەی رێگەپێدراوی وەزارەتی تەندروستیان هەیە، لەرێگەی یەك سیستمەوە هەموویان پێكەوە بەستراونەتەوە لەڕێگەی لینكێكی تایبەت.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه هاوڵاتیان لەكاتی ئەنجامی پشكنینەكە دەبنە خاوەنی كۆدێكی تایبەت بەخۆیان و لەرێگەی ئەم كۆدەوە و گەڕان لەم لینەكە دەتوانن بەئاسانی ئەنجامی پشكنینەكانیان وەربگرنەوە:
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.