كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ له‌عێراق هۆشداری داوه له‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری له پارێزگای به‌سره گه‌یشتۆته سه‌دا 40 و داواش له حكومه‌ت ده‌كات سامانه‌كه‌ی به یه‌كسانی دابه‌ش بكات.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ له‌عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: رێژه‌ی هه‌ژاری له پارێزگای به‌سره گه‌یشتۆته سه‌دا 40 و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی هه‌یه كه قه‌باره‌ی سامانی ئه‌و پارێزگایه سوودی به دانیشتووانه‌كه‌ی نه‌گه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ له‌عێراق داوا له حكومه‌ت ده‌كات یه‌كسانی له‌به‌رامبه‌ر رۆڵه‌كانی له بێكاران و ده‌رچوانی كۆلیژو پهیامانگاكان و ده‌رنه‌چووان په‌یڕه‌و بكات،چونكه تا ئێستا ئه‌ندازیارو وانه‌بێژه‌كان خۆپیشاندان ساز ده‌ده‌ن و بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێزێكییان لێ بگیرێ.
شایانی باسه پێشتر خالد به‌تال نه‌جم،وه‌زیر پلاندانی عێراق راگه‌یاندبوو كه رێژه‌ی هه‌ژاری له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناو قه‌یرانی دارایی، بۆ سه‌دا 10 به‌رزبۆته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.