نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان لهههژماری تایبهت بهخۆی لهتۆری كۆمهڵایهتى فهیس بووك بڵاوی كردهوه كه ئهمڕۆ بە دڵێكی پڕ لە خەم و ئازارەوە، پێشوازیمان لە تەرمی د. فرسەت سـۆفی، پارێزگاری هـەولێر کرد.
سهرۆكی ههرێمی كوردستان راشیدهگهێنێت كه د. فرسەت كەم ژیا، بەڵام ژیانی پڕ لە كار و بەرهەم بوو.
دهشڵێت ناوی د. فرسەت سۆفی هەمیشە بە لێهاتوویی و بە دڵسۆزییەكەی لە بیرەوەریی ئێمەدا، له بیرهوهریی خهڵكی كوردستان و خهڵكی خۆشهویستی ههولێردا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری كۆچكردوی ھەولێر لە 21/5/1978 لە گوندی گەزنەی سنووری قەزای چۆمان لەدایکبووە. خەڵكی گوندەكە باسی ئەوە دەكەن، فرسەت سۆفی و بنەماڵەكەیان ھەمووكات ھاوكار و ھەماھەنگ بوونە لەگەڵ خەڵك.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری كۆچكردوی ھەولێر لە 21/5/1978 لە گوندی گەزنەی سنووری قەزای چۆمان لەدایکبووە.
فرسەت سۆفی كاندیدی لە 12/9/2019 به دهنگی 27 ئەندام له كۆی 28 ئهندامی ئهنجوومهنی پارێزگای هەولێر وهك پارێزگار ههڵبژێردرا. رۆژی 16/9/2019 وەک 41مین پارێزگاری هەولێر لەبەردەم نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد و رۆژی 17/9/2019 دەستبەکاربوو.
لە رۆژی 20ی 10ی ئەمساڵدا، نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر توشی کۆرۆنا بووە، هاوکات، رۆژی 3ی ئەم مانگە بەهۆى ناجێگیرى دۆخى تەندروستییەوە رەوانەى تورکیا کرا.
دوای مانەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لەژێر چاودێرى پزیشکیدا، دوێنێ چوارشەممە فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی تورکیا کۆچی دواییکرد
پرۆفایلی فرسەت سۆفی پارێزگاری كۆچ كردووی ههولێر:
- لە 21-5-1978 لە گوندی گەزنەی سنووری قەزای چۆمان لەدایکبووە.
- دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی هەبوو.
- مامۆستای زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر بووە.
- ئەندامی خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بووە.
- ئەندامی دەستەی راوێژکاریی یاسایی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بووە.
- ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان بووە.
- ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی بووە.
- سەرۆکی لیژنەی کاتیی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بووە.
- 41ـەمین پارێزگاری هەولێر بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.