یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ڕایگەیاند، دووەم یاریزانی تیپەكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، ئەویش لوكاس تۆرێرای ناوەڕاستكاری ئۆرگواییە
یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ڕایگەیاند، دووەم یاریزانی تیپەكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، ئەویش لوكاس تۆرێرای ناوەڕاستكاری ئۆرگواییە
لەمبارەوە ئیدارەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد كە لە پشكنینە تاقیگەییەكاندا دەركەوتووە، تۆرێرا هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە، بەڵام هیچ نیشانەیەكی نەخۆشی لێ بەدەرنەكەوتووە
بەگوێرەی ڕێكارو ڕێنماییە تەندروستیەكانیش، یاریزانەكە كەرەنتینكراوە، ئەمەش حەوتەم حاڵەتی تووشبوونە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕیزی هەڵبژاردەی ئۆرگوای و دووەم حاڵەتی تووشبوونیشە بە كۆڤید نۆزدە لە ڕیزی ئەتلەتیكۆ مەدرید، دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوو تووشبوونی لویس سوارێزی ئەستێرەی یانەكە بە پەتای كۆرۆنا ڕاگەیەندرا، بەو هۆیەش هەریەك لە سوارێزو تۆرێرا لە یاری لوتكەی شەممەی داهاتووی ڕۆخی بلانكۆس لە هەفتەی دەیەمی لالیگا لەبەرامبەر بارسێلۆنا بەشداری ناكەن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.