یەكێتی تۆپی پێی ئەفریقیا ناسراو بە كاف ڕایگەیاند، لە هەردوو گەڕی سێیەم و چوارەمی پاڵاوتنی جامی نەتەوەكانی ئەفریقیای دووهەزاروبیستویەكی كامیرۆن، چلوهەشت یاریزان و بەرپرسی كارگێڕی هەڵبژاردەكانی وڵاتانی ئەو كیشوەرە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی، كاف ئاشكرای كرد كە لەم هەفتەیەدا چوارهەزارو سەدوچلوشەش پشكنینی تاقیگەیی بۆ یاریزانان و تیمی ڕاهێنەران و ئەندامانی هەڵبژاردە بەشداربووەكانی پاڵاوتنی جامی ئەفریقیای دووهەزاروبیستویەك كراوەو دەركەوتووە كە چلوهەشت پشكنین ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بووەو بریتین لە سیی یاریزان و هەژدە بەرپرس و ئەندامی تیمی كارگێڕی هەڵبژاردەكان كە دەكاتە ڕێژەی كەمتر لە یەك لە سەدای ئەوانەی پشكنینیان بۆ كراوە
یەكێتیەكە ڕوونیشیكردەوە كە سەرجەم یاریەكانی پاڵاوتن لەم هەفتەیە بەپێی ڕێكارو ڕێنماییە تەندروستیەكان و لە بارودۆخێكی نمونەیی سازكراوە
جێگای باسە تا ئێستا هەریەك لە هەڵبژاردەكانی جەزائیرو سەنیگال و مالی و تونس و كامیرۆنی میواندار گەیشتنیان بۆ كۆتاییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەفریقیای دووهەزاروبیستویەك مسۆگەركردووە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.