ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/11/2020 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌كاونتێكی فه‌یسبووك به ناوی "دواو الجمله ئونلاین" ڕیكلام بۆ چه‌ند جۆره حه‌بێكی قه‌ده‌غه‌كراو ده‌كرا، هێزه‌كانمان توانیان دوای به‌دواداچوونێكی ورد ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی "ك،ح،م" و "ج،ر،ئ" ده‌ستگیر بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاندووه: هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو نۆمهتباره توانرا ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر 49 هه‌زار و 700 دانه حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراو كه ده‌یانویست حه‌به قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له شاری سلێمانییه‌وه داخیلی شاری هه‌ولێر بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه حه‌به قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان به ڕێگای قاچاغ و به‌بێ تێپه‌ڕبوون به كوالێتی كۆنتڕۆڵ له ووڵاتی ئێرانه‌وه داخیلی هه‌رێمی كوردستان كرابوون.
ڕاشیگه‌یاند: تۆمهتبارىكان په‌ڕاوی یاساییان بۆ كراوه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵیینهوه كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.