هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك بازرگانێكی گه‌وره‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانیان له كه‌ركوك ده‌ستگیر كرد ، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا چه‌ندین جۆری مادده‌ی هۆشبه‌ری پێ‌گیرا كه ئاماده‌ی كردبوون بۆ فرۆشتن.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له كه‌ركوك به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: بازرگانه ده‌ستگیركراوه‌كه ناوی " نه‌زار سالح"ه و له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به و خۆشی ئاڵوده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانه.
گوتشی: ئه‌و بازرگانه له ژێر كاریگه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌كاندا چه‌ندین جار ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر كچه‌كه‌ی خۆی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له ئێستادا خۆی و خێزانه‌كه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.