له په‌یامێكی پیرۆزباییدا د. پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كار‌و باری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له بابه شێخی نوێی ئێزیدیان ده‌كات و هیوا ده‌خوازێت ده‌ستنیشانكردنی شێخ عه‌لی ئیلیاس ببێته هۆی په‌ره‌پێدانی زیاتری ته‌بایی و به‌یه‌كه‌وه ژیان له هه‌رێمی كوردستان.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
بەبۆنەی دەست نیشان کردنی بابێ شێخێ ئێزیدیان بەبۆنەی ھەڵبژاردنی بەڕێز شێخ عەلی ئیلیاس شێخێ ئێزیدیان، پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزان میرحازم تحسین بگ، ئەنجومەنی رۆحانی و سەرجەم خوشک وبرایانی ئێزیدی لە کوردستان و جیھان دەکەین، ئومێدەوارین دەست نیشانکردنی بەڕێزیان ببێتە ھۆی زیاتر پەرەپێدانی خۆشەویستی وتەبایی وگیانی پێکەوەیی لە نێوان ھەموو پێکھاتەکانی کوردستان
د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری وئایینی ١٩⁄١١⁄٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.