بەھۆی لەدەستدانی پارێزگاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان دکتۆر فرسەت سۆفی بە نەخۆشی کۆڕۆناوە ، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لاوانی دیموکراتەکانی جیھان سەرەخۆشی لە ناوەندی ھەولێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و ئەندامانی دەکەن.
ئهمه دەقی بروسکەی فەرمی ماتەمینی لاوانی جیھانە کە بۆ لاوانی ھەولێر ناردراوە:
ئەندامانی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ، ناوهندی ھەولێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستا، بەخەم و پەژارەوە ئەم نامەتان بۆ دەنووسین سەبارەت بە کۆچی دوایی پارێزگاری ھەولێر (د.فرسەت سۆفی)ەیەوە. ئێمە لە یەکێتی لاوانی دیموکراتی جیھانەوە نارەحەت بووین بە بیستنی ئەم ھەواڵە خەمناکەوە.
سەرخۆشی ئێمە لە سەرجەم ئەندامانی خۆتان و بنەماڵەی رێزداری (خانەوادەی سۆفی) بگەیەنن.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لاوانی جیھان ١٩/١١/٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.