ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/11/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه پێگه‌يشت.
تيايدا چاوشئۆغلو بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو د. فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشى له نێچيرڤان بارزانى، هه‌رێمى كوردستان و خێزان و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو كرد و هاوخه‌ميى خۆى بۆ له‌ده‌ستدانى ده‌ربڕى.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيش سوپاسى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياى كرد بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌مييان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.