لە گەشتێکی ناوازە و لەناو سروشتێکی پڕ لە بەفرداو لە کەشوهەوایەکی خۆش، کۆمەڵێک لە شاخەوانانی هەرێمی کوردستان گەشتێکیان بۆ لووتکەچیای هەڵگورد ئەنجامدا.
سالار چۆمانی یەکێک لە شاخەوانەکان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئێمە 13 شاخەوانی گروپی شاخەوانی هەڵگورد و گروپی شاخەوانی باواجی بووین، لە ماوەی 13 کاتژمێردا سەردانی لووتکەچیای هەڵگوردمان کرد و گەڕاینەوە.
گووتیشی: گەشتەکەمان زۆر ناوازەبوو، چونکە بەفرێکی زۆر باریوە، لە هەندێک لە شوێنەکان نزیک بە هەشتا سانتیمەتر بەفر باریوە، لە کاتژمێر 4ی بەیانی بەڕێ کەوتین و گەیشتینە لووتکە چیاکە، دواتریش کاتژمێر 6ی ئێوارە گەڕاینەوە.
راشیگەیاند: هاوسەرەکەم کە شاخەوانە، تاکە ئافرەت بوو لەگەڵ تیمەکەمان بە سەرکەوتوویی لە گەشتەکەمان لەگەڵماندا بوو.
شایهنی باسه لووتکە چیای هەڵگورد 3607 مەتر لەسەر ئاستی ڕووی دەریا بەرزە و بە بەرزترین لووتکەچیای عێراق و هەرێمی کوردستان لەقەڵەم دراوە.
کەریم سمکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.