هاتوچۆی ههولێر رایگهیاند: له ئهنجامی رووداوێكی هاتووچۆ لهسهر رێگای كۆنی بنهسڵاوه منداڵێك گیانی له دهستدا و چوار كهسی دیكهش برینداربوون.
فازل حاجی وتهبێژی هاتوچۆی ههولێر رایگهیاند: کاتژمێر 40و1ی شهوی رابردوو لەسەر رێگای کۆنی بنەسڵاوە لەبەرامبەر باخچەی ئاژەڵان رووداوێکی پێکدادان روویدا لەنێوان سێ ئوتومبێل لەجۆرەکانی نیسان سەنی و شینگ یۆنگو جێبی تایبەت، لەئەنجامی رووداوەکە بەداخەوە مناڵێکی تەمەن ساڵ و هەشت مانگ گیانی لەدەستدا و چوار كهسی دیكه برینداربوون، کە دوانیان شوفێربوون جگە لەزیانێکی ماددی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوت.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگهیاند: هۆکاری کەوتنەوەی رووداوەکە نەهێشتنەوەی ماوەی بێوەیی ببوە لەلایەن نیسان سەنیە تایبەتەکە بۆیە کاتێک زۆر نزیک بووەتەوە و لەشینگ یۆنگەکە لەدواوە خۆی پیاکێشاوە، ئەوەش بوەتەهۆی کۆنترۆڵ لەدەستدانی شینگ یۆنگەکە و چوونی بۆدیوەکەی دیکەی شەقام، لەوێش جێبێکی تایبەت کەلەسایدی خۆی دەهات خۆی پیاکێشاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.